کۆمەڵیک گەنجن وەک خولیا ئەم کارە دەکەن
لە هاوین و زستاندا خەریکی مەلەوانی کردنن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کۆمەڵێک گەنج لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە وەرزی زستان و سەرمادا دەڕۆنە ڕووباری سیروان و مەلەوانی دەکەن.
ئەوان واڕاھاتوون گوێ نادەن بە گەرمای ھاوین و سەرمای زستان، ھەفتانە کۆدەبنەوە و دەڕۆنە سەر ڕووباری سیروان لە قەزای کەلار وەرزشی مەلاوانی ئەنجام ئەدەن.
دوای گەشتنیان بۆ سەر ڕووباری سیروان و ھەواڵ پرسینی یەکتری، خۆیان دەگۆڕن و بەدەم ھاوارکردن و دەربڕینی خۆشی پێکەوە خۆیان دەخەنە ئاوەکەوە و دەست بە مەلەوانی دەکەن.
ھەڤاڵ ابراھیم ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ ھاوڕێکانی دێتە سەر ڕوباری سیروان دەڵێت”لە وەرزی ھاوین ھەموو ڕۆژێک دەڕۆنە سەر رووباری سیروان، بەڵام لە وەرزی زستان و سەرمادا ھەفتەی ڕۆژێک بەیانیان زوو دێنە سەر ڕووباری سیروان و مەلەوانی دەکەن.