ناوی چی لێنراوە؟

ئێران دروستکردنی ئۆرگانێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز رادەگەیەنێت

فەرهاد حەسەن

کۆماریی ئیسلامی ئێران بە فەرمی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز راگەیاند، ئەوەش هەنگاوێکە کە بەهێزترکردنی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر یەکێک لە ستراتیژیترین رێڕەوی ئاوی جیهان.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەو دەسەڵاتە نوێیە کە بە “دەسەڵاتی هورمز” ناودەبرێت، رێکخستن و بەڕێوەبردنی تێپەڕبونی کەشتییە بازرگانییەکان لەوانه‌ تەرخانکردنی رێڕەوی تایبەت بە کەشتیوانی، سەپاندنی رسومات بۆ خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکان و پێدانی مۆڵەتی ترانزێت بۆ کەشتییە “هاوکارییەکان” رێکدەخات.

دامەزراندنی دەسەڵاتە نوێیەکە وەک هەوڵێک بۆ گۆڕینی کۆنترۆڵی سەربازیی کاتی بۆ ئیدارەیەکی هەمیشەیی و رێکخراو سەیر دەکرێت، کە توانای بەدەستهێنانی داهاتی نوێی هەبێت.

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە مەجلیسی ئێران، رایگەیاند، تاران “میکانیزمێکی نوێی پیشەیی” بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەروەکەدا ئامادە کردووە، بە گرنگیدان بە کەشتییە بازرگانییەکانی هاوکاری لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ کۆکردنەوەی رسومات بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن.

ئەو هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا دوای رووداوە سەربازییەکانی ئەم دواییە درێژەی هەیە، لەکاتێکدا تاران هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر گەروەکەدا بچەسپێنێت، کە نزیکەی 20%ی دابینکردنی نەوتی جیهان تێیدا تێدەپەڕێت.