22ـەمین کۆبوونەوەیە بێ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی

حکومەتی هەرێم تاوتوێی دۆخی دارایی کوردستان دەکات

964+

فەرمان سادق

لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە هەنگاوەکانی پەسندکردنی یاسای بودجە و بارودۆخی دارایی حکومەت دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.3.2023، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و باس لە ئێستای بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەش، باس لە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.

لە دوای بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2022 کە تەنیا پێنج رۆژی ماوە بۆ شەش مانگ، بە نزیکەیی ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران هەموو هەفتەیەک کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدابێت، ئەوا زیاتر لە 22 کۆبوونەوەیە قوباد تاڵەبجانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی وەزیران نەبووە.