محەمەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران
قالیباف بۆ ئەمریکا:
لە دروشمی “رووخاندنى رژێمەوە” بۆ دروشمی “کەس دەتوانێت فڕۆکەوانەکانمان بدۆزێتەوە؟”.
964+
وریا فەتاح
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکی توند و گاڵتەئامێزدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، هێرشی کردە سەر ستراتیژیی ئەمریکا بەرامبەر وڵاتەکەی و رایگەیاند، پلانەکانی واشنتن تووشی “شکستی یەک لە دوای یەک” هاتوون.
قالیباف نووسیویەتی: “دوای 37 جار شکستخواردنی یەک لە دوای یەک بەرامبەر ئێران، ئەم جەنگە بێ ستراتیژییەی کە دەستیان پێکرد، لە دروشمی “رووخاندنى رژێ”ـەوە، بۆ دروشمی “کەس دەتوانێت فڕۆکەوانەکانمان بدۆزێتەوە؟ تکایە؟” دابەزیوە.”
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەی بە تواناکانی ئەمریکا کردووە و نوسیوویەتی: “چ پێشکەوتنێکە! بەڕاستی بلیمەتی تەواون!”
ئەم لێدوانەی قالیباف لە کاتێکدایە کە ئێران فڕۆکەیەکى شەڕکەرى ئەمریکى لە ناو خاکەکەى تێکشکاندووە و هێزى ئاسمانى ئەمریکاش بە دواى فڕۆکەوانەکەیدا دەگەرێن.