قاوەخانەیەک لە سلێمانی

نرخی درۆکردن بە دەم قاوە خواردنەوە 5000 دینارە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

بە دەم قاوە خواردنەوە زۆر دابنیشی و قسەبکەیت، درۆشی تێدەکەوێت، قاوەخانەیەکیش لە سلێمانی ئەم هەلەی قۆستووەتەوە و نرخی بۆ داناوە.

رێڤین گۆران، کە خاوەنی قاوەخانەیەکە بۆ 964 وتی، بابەتەکە بۆ خۆشیە، واز لە پارەی قاوەکە دێنین و دەست دەکەین بە وەرگرتنی سێرڤسی درۆکردن، هەستیش دەکەم دەچێتە ملیۆن و نیوێک، چونکە قاوە خواردنەوە 15 خولەک بەسە، هەیە 6 سەعات بە دیار قاوەیەکەوە دانیشێ و قسە دەکات، ئەمەش درۆی تێدەکەوێت.

بەپێی مینوی قاوەخانەکە، نرخی درۆکردن 5000 دینارە، خاوەن قاوەخانەکەش دەڵێت، کڕیار هەبووە 4 دەبڵ ئێسپرێسۆی خواردووە بە تەنیا بەس خۆشی بووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

قاوەخانەیەکی سلێمانی: قاوەی توركی و عەرەبیمان فڕێدا و ...

قاوەخانەیەکی سلێمانی: قاوەی توركی و عەرەبیمان فڕێدا و چیتر نایفرۆشین