لە خانەنشینانەوە دەستپێدەکات
عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی چواری ئەمساڵی دەستپێكرد
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیانكردوه به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نیسانی 2026ی خانه‌نشینی و هاوكاری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه موچه‌خۆری هه‌رێم چاوه‌ڕوانی موچه‌ی مانگی ئاداره، به‌غدا بۆی ره‌وانه بكات.
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەت، خەرجکردنی موچەی خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ تەواو کردووە و ئاگاداریەکیشی ئاراستەی بانکەکان کردووە بۆ دەستکردن بە پرۆسەی دابەشکردن.
پێشتر میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی فیدڕاڵ رازیبون به‌بێ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ی مانگی ئاداری موچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌وانه بكه‌ن، به‌ڵام تاوەکو ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه دیارینه‌كراوه.