بەرەو گەرما

ئەمڕۆ بچنە دەرەوە؛ بۆ سبەى شەپۆلێکى نوێى باران لە رێیە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە؛ ئەمڕۆ گەرما بەرز دەبێتەوە، بەڵام سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 1.4.2026

کەش: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
گەرما: پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 2 تا 4 پلە بەرز دەبنەوە.
با: خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت (10 – 15 کم/ک) و ئاراستەکەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵاتە.

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ سبەى پێنجشەممە 2.4.2026

کەش: ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەبێتە هەوری تەواو. دوای نیوەڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات.
باران: سەرەتا لە دهۆک نمەباران و بارانی مامناوەند دەست پێدەکات، پاشان شەپۆلەکە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
تێبینی: رێژەی بارانبارین لە دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاکانی تری هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (ئەمڕۆ – سبەی):

هەولێر: 19 – 20
سلێمانی: 17 – 19
دهۆک: 18 – 17
هەڵەبجە: 19 – 20
گەرمیان: 23 – 25
چەمچەماڵ: 19 – 20
زاخۆ: 18 – 16
سۆران: 17 – 16
پیرمام: 15 – 16
حاجی ئۆمەران: 11 – 10

باران و بەفر بەڕێوەیە؛ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو جی...

باران و بەفر بەڕێوەیە؛ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو جیاوازە