رانیە
خاوەنی فرۆشگای قوتابخانهكان گردبوونەوە و داوای قەرەبوو دەکەن
964+
فەرمان چۆمانی
بەشێک لە خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی راپەڕین گردبوونەوە، ئهوان بههۆی داخستنی قوتابخانهكان و كهمبوونهوهی دهوام، داوای قەرەبوو دەکەن
بەشدار حەمەد خاوەنی یەکێک لە فرۆشگهکانه و بە 964ی راگەیاند، “بەهۆی داخستنی فرۆشگهکانی ناوەندەکانی خوێندن زیانێکی زۆرمان بەرکەوتووە و کەلوپەلێکی زۆرمان لێ تێکچووە و تازەش کەلوپەلمان هێنا بوو بۆ فرۆشگهکان، داواکارین لە وەزیری پەروەردە یان لە ئێستاوە بە کەمتر بمانداتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، یان قەرەبوومان بكهنهوه”.
وتیشی، “ئەگەر قەرەبوو نەکرێینەوە متمانەمان نامێنێ و ساڵێکی دیکە وەریناگرنەوە، هەمانە دە ساڵە ئەو کارە دەکات و بووهتە پیشەی”.
لە سنوری ئیدارەی راپەڕین 300 ناوەندی خوێندن هەیە و یوسف ناوەدەشتی لێپرسراوی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی راپەڕین بە 964ی وت، “داوای خاوهن فرۆشگاكان بەرزدەکەینەوە، بەڵام پێویستی بە بڕیارێکی گشتگیر هەیە، دەبێت لە وەزارەتەوە بڕیاری قەرەبوو کردنەوەیان بدرێت، چونکە خاوەن فرۆشگاكان لە هەموو کوردستان زیانمەند دەبن، نەوەک هەر لە راپەڕین”.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا