بڕانی کارەبای نیشتمانیان کردبووە دەرفەت

باندە کێبڵ دزەکەی شەقامی حەولی کەرکوک دەستگیرکران

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ماوەیەکە باندێک هەستاون بە دزینی کێبڵی روناکی شەقامی حەولێکەی کەرکوک، پۆلیس بەمەی زانیبوو و چاودێری دەکردن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خستنییە تەڵەکەوە.

دەستگیرکردنی ئەم باندە لەلایەن پۆلیسەوە، لە کاتی بڕینی کێبڵ و بارکردنی بۆ ناو ماتۆڕە سێ تایەکەیانیان بوو سێ کەسی لە باندە دەستگیرکرد و یەکێکیش لەبەردەستیان هەڵهات.

سەچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی ئازادی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای کەرکوک بە 964 ـی وت، دوای چاودێریکردنێکی ورد و بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری نەهێشنی تاوان لە بنکەکەیان، تواندرا کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی حەولێکە لەکاتی بڕین و دزینی دەیان مەتر لە کێبڵی روناکی، دەستگیربکرێن.

وتیشی “سێ کەس لەو باندە دەستگیرکراون و یەکێکیش هەڵاتووە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە”.
بە قسەی ئەم سەرچاوەیەی پۆلیس، ئەم باندە خاوەن پێشینەن و خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراقن، ئەوکاتەی کارەبای نیشتیمانی دەپچڕا بە دەرفەتیان دەزانی و کاری خۆیان دەکرد ،لە ئێستادا دەستکراوە بەلێکۆڵینەوەی لەسەریان.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی شەڕەکەوە کێبڵ و محاویلەی گردەکەی سەرچنار زیانیا...

بەهۆی شەڕەکەوە کێبڵ و محاویلەی گردەکەی سەرچنار زیانیان بەرکەوتوە و دوو ڕۆژە سەرقاڵی چاکردنەوەن