حکومەتی هەرێم:

“پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت”

964+

شۆڕش قادری

دەوام لەناو قوتابخانە و زانکۆکان راگیرا و بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

کەمێک پێش ئێستا فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ئەمڕۆ یەکشەممە 29.3.2026، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی راسپێردران بە وەرگرتنی رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە

پشووی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن درێژکرایەوە

سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو نییە و دەوام هەیە

سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو نییە و دەوام هەیە