كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان:

ئه‌مشه‌و هه‌وره‌ و تا به‌ره‌به‌یان نمه‌باران ده‌بارێت

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە بارەی رەوشی ئەمشەوی کەشوهەوا زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمشەو هەینی 27.3.2026 ده‌ڵێت: ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دابارین بە شێوەی نمەباران لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی زاخۆ و ناوەڕاستی هەرێم، كه‌ ده‌كاته‌ (هەولێر و دەوروبەری و ناوچە شاخاوییەکانی و ئیدارەی سۆران).

هەروەها ده‌ڵێن، له‌ گەرمیان بارینی بارانی مامناوەند هه‌یه‌ و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕینیش بە شێوەی پچڕپچڕ تا دوای نیوەشەو و بەرەبەیانی رۆژی شەممە هه‌یه‌.

باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیشدا به‌فر ده‌بارێت.

هاوكات رێژه‌ی بارانی 12 کاتژمێری رابردوویان تۆمار كردووه‌، كه‌ هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم لە 9ی بەیانی تا 9ی ئەمشەو تۆماركراون و به‌م جۆره‌یه‌:

هەولێر 0.2 ملم

پیرمام 7.5 ملم

سلێمانی 22.6 ملم

چەمچەماڵ 24.5 ملم

دهۆک 1.8 ملم

زاخۆ 3.9 ملم

شەمامک 1.5 ملم

کەرکوک 5.1 ملم.

بارانی راپەڕین و هەڵەبجە هەزار ملمی تێپەڕاند

بارانی راپەڕین و هەڵەبجە هەزار ملمی تێپەڕاند