مارکۆ رۆبیۆ
وهزیری دهرهوهی ئەمریکا:
“ئەمڕۆ لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشنیارەکانی ئێران دەگاتە سەرۆک ترەمپ”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم ئێوارەیە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و رایگەیاند، پێشبینیی دهكهن شهڕی ئێران له كاتێكی گونجاو كۆتایی بێت، وتیشی، “ئێمه باس له چهند ههفتهیهک دهكهین نەک چهند مانگێک”.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەمڕۆ لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشنیارەکانی ئێران دەگاتە سەرۆک ترەمپ و ئەوان چەند نامەیەکیان ناردووە و باسی پلانی راگرتنی شەڕیان کردووە، بەڵام وەڵامی کۆتاییان نەداوەتەوە.
ئاشكراشی كرد، دوو بەرپرسی ئێران دەیانەوێت گفتوگۆ بكەن، بەڵام پێویستیان بە رەزامەندیی بەرپرسانی باڵاتری وڵاتەكەیان هەیە.
“ئامانجهكانمان له ئێران دیاریكراون و كار بۆ بهئهنجامگهیاندنی دهكهین، دەتوانین بەبێ هێزی وشکانییش ئامانجەکانمان لە ئێران بهێنینەدی”، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وای وت.
هەروەها وتی، رووسیا ناتوانێت هیچ بۆ ئێران بکات، کە بتوانێت رێگە لە ئامانجەکانی ئێمە بگرێت.
رۆبیۆ دەڵێت، فەرزكردنی رسومان لە لایەن ئێرانەوە بەسەر كەشتییە بازرگانییەكان كارێكی قبوڵكراو نییە.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ ئێران وەڵامی ئەمریكا بداتەوە لە بارەی ئاگربەست و دەستپێكردنی دانوستانەكان.