غاز لە کۆرمۆرەوە گەیشت
لە سلیمانی کێشە و قەیرانی غازی ماڵان کۆتایی هات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەهۆی گەیشتنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی پێهات و سەرۆکی لیژنەی غازیش دەڵێت، ئەمڕۆ 300 ئوتومبێلی دوو تەنی بەسەر نانەواخانە و گەڕەکاکاندا دابەشدەکەن.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غازی لە قایمقامییەتی سلێمانی بە 964 ی وت، غازەکان رادەستی بریکارەکان دەکرێن و ئەوانیش لە گەڕەکەکان دابەشیدەکان.
وتیشی “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە نەترسن چونکە کێشەی غاز کۆتایی پێهاتووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن