تەختى زەوى کردووە

سێنتکۆم وێرانبوونی کارگەیەکی ستراتیژیی موشەکیی لەناو خاکی ئێراندا راگەیاند

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) وێنەی سەتەلایتی دامەزراوەی “کێوی بەرجەمالی” بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە کۆکردنەوە و دروستکردنی موشەکی بالیستی لە ئێران، و رایگەیاند کە ئەو بنکەیە بەتەواوی لەکارخراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی سێنتکۆم، ئەم دامەزراوەیە بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی مەودا کورت، مامناوەند و نزیک بەکارهێنراوە.

وێنە سەتەلایتییەکان ئاستی گۆڕانکارییەکان دەردەخەن، لە وێنەی یەکەمدا کە مێژووەکەی 1ـی ئاداری 2026ـە، بنکەکە بە چالاکی دەردەکەوێت، بەڵام لە وێنەی دووەمدا کە لە 7ـی ئاداری 2026 گیراوە، باڵەخانەکان وێران بوون و دامەزراوەکە بە تەواوی لە خزمەتگوزاری دەرچووە.

سێنتکۆم: لە رۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوا...

سێنتکۆم: لە رۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتە خوارەوە و 4 سەرباز گیانیان لەدەستدا