شێخ محه‌مه‌د نایه‌وێت کتری و قۆریه‌كه‌ى سارد ببێته‌وه‌

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

تەمەنی 67 ساڵە و 44 ساڵی لەسەیرانگای سەرچنار لەگەڵ پیاڵە و کتری و قۆری بەسەربردوە، لە باوکیەوە ئەو كاره‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌ویش ئێستا دوو کوڕی بۆ ئەو كاره‌ ئاماده‌كردوون و نایەوێت کتری و قۆریەکەی سارد ببێته‌وه‌.

محەمەد محەمەد ئەمین، كه‌ به‌ شێخ محه‌مه‌د تاسراوه‌، ئه‌و چایچییه‌ى چەندان قۆناغی ژیانى له‌ سەیرانگای سه‌رچنار بینیوە، بەڵام سەردەمی بەعسی بیرناچێتەوە، چونکە خەڵک تیایدا ئازاد نەبوون و پێشیوایە ئێستا سەرچنار لەهەموو کاتێک ئازادترە و خزمەتی زیاتریش دەکرێت.

ئەو پیاوە 67 ساڵە 9 منداڵی هەیە و بژێوی خێزانەکەی لەسەر چایخانەکەیەتی.

وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 1979 لەسەرچنار کاری پاککردنەوەی کردوە، بەڵام نەیتوانیوە بژێوی پەیدا بکات و دوای کارەکەی خۆی چای فرۆشتوە.

محەمەد ئەو پیشەیەیەی لە باوکیەوە بۆ ماوەتەوە و وەک خۆی باسیدەکات ئەویش گواستویەتیەوە بۆ منداڵەکانی و دوو کوڕی کاری چایچێتی دەکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن