"هەڵەبجە یادێکی تەرفیهی نییە و نیشتمانییە"

ئەمساڵ بەهۆی دۆخی جەنگ لە ناوچەکە یادی هەڵەبجە نەکرایەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئەمساڵ بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرییەی کە لە ناوچەکەدا بەگشتی بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل لەبەرامبەر ئێران دروستبووە، ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکرایەوە و پارێزگاریش دەڵێت لە داواکاری و داکۆکیکردنەکانیان بێدەنگ نابن.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە 964 ی راگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا ئامادەکارییان بۆ زۆرێک چالاکی جۆراوجۆر کردبوو بەڵام بەهۆی دۆخی ناوچەکە ئەمساڵ یاداکەیان نەکردووەتەوە.

وتیشی “کردنە پشووی 16.3 ی ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە بووە، نەوەکو بۆ یادی هەڵەبجە بووبێت، چونکە یادی هەڵەبجە یادێکی تەرفیهی نییە و یادێکی نیشتمانییە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن