هێرش كرایه‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی جووه‌كان له ئه‌مستردام
بۆمب ته‌قییه‌وه
هێرش كرایه‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی جووه‌كان له ئه‌مستردام
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، قوتابخانه‌یه‌كی جووه‌كان له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا كرایه ئامانج و بۆمبێكی تێدا ته‌قییه‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌مستردام ڤیمكه هالسما رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک لە شەقامی زیلاند لە ئەمستردام روویداوە، کە قوتابخانەیەکی جووەکانی کردووەتە ئامانج.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە و زیانی بە شوێنەکە گەیاندووە.
هاوکات رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی لە ماڵپەڕەکەی خۆی ڤیدیۆی تەقینەوەکەی داناوە، کە دیارە گرووپێک بە ناوی (اصحاب اليمين الاسلامية) بەرپرسیارەتیی کارەکەیان هەڵگرتووە و ئەوان کارەکەیان کردووە و نووسیویانە شوێنە پەرستگەی جووەکانە.