رەز كێڵان بە هەرەوەزی، كولتوره زیندووه‌كه‌ى گوند و دێهاته‌كان
964+
ئاسۆ وه‌رتى – باڵه‌كایه‌تى
مام ئەحمەد هاوڵاتیەکی گوندی رەژوکەریانە لە سنووری باڵەکایەتی، ساڵانه كه كاتى ئیشكردن له ره‌ز و باغه‌كانى دێت، بۆ هه‌ندێك له‌و كارانه پێویستى به هه‌ره‌وه‌زه، كۆمه‌ڵێك گه‌نجى سنووره‌كه‌ى له‌خۆی كۆده‌كاته‌وه و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ پێویستى به كێڵانى ئه‌و زه‌ویه‌یه كه ره‌زى ترێی لێ چێنراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه سه‌خته‌و له لێژى هه‌ڵكه‌وتووه، ناتوانێت له رێگه‌ى تراكتۆر و پێداویستى تره‌وه بیكێڵێت.
لەئێستادا خەڵکی ناوچەکە به گشتى سەرقاڵى بڕین و خاوێنکردنەوەی رەز و باغەکانیانن، زۆربه‌ى ئه‌و كارانه‌ش بە هەرەوەزی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێشتر رۆژێک بۆ ئه‌و هه‌ره‌وه‌زیه دیاریدەکەن و یارمەتی ئەو کەسە دەدەن کە پێویستی پێیەتی..
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن