کوژراو و بریندار هەیە
جارێکی تر هێرش کرایەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی
964+
شۆڕش قادری
جارێکی تر هێرش کرایەسەر چەکدارانی حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەیە.
سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026 هێرشی ئاسمانی کراوەتەسەر بارەگاکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە قەزای سوێرە لە پارێزگای واست.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە هێرشەکەدا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون و ژنە شوانکارێکیش کە سەرقاڵی ئاژەڵداری بوون لەو سنوورە، کوژراوە.
لە چەند رۆژی رابردووشدا لە سنووری رۆژئاوای کەرکوک هێرش کرایەسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی، 10 چەکداریان کوژران و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون.