روونکردنەوەی هەیە

بانکی جیهان: پێدانی پێنج مووچەکە شەریعەت رێگەی پێداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بانکی جیهان دەڵێ، هیچ مامەڵەیەك ناکەین پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام بێت و هیج جۆرە قەرزێك نادەین بە هاوڵاتییان، بەڵام روونکردنەوە لەبارەی پێدانی قەرزی پێنج موچە و خزمەتگوزاری “تەمویلکردن بەشێوازی مورابەحە” دەدات.

لە روونكردنەوەكەی بانکی جیهان هاتووە، “لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵێك بڵاو کراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە گوایە بانکی جیهان قەرز دەداتە هاووڵاتیانی بەشداربوو لە (پرۆژەی هەژماری من)، بە بڕی پێنج موچە بۆ کڕینی کاڵا و شتومەك.”

ئەوەش هاتووە، “بە پێویستیی دەزانین هەواڵەکە ڕاست بکرێتەوە، بانکی جیهان هیچ مامەڵەیەك ناکات پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام بێت و هیج جۆرە قەرزێك نادات بە هاووڵاتییان، گشت خزمەتگوزارییەکان بەپێی ڕێنوێنی دەستەی چاودێریی شەرعیی بانك ئەنجام دەدرێن.”

جەخت دەكاتەوە،”ئەوەی کە هەیە و پەسەندکراوە (قەرز نیە)، بەڵکوو بە شێوازی (تەمویلی مورابحەی ئیسلامی و تەوکیلە)، ئەمەش ڕێگەپێدراوە لە ڕووی شەرعییەوە”.

ئاڕ تی بانک عمولەی سەر کارتەکانی لابرد

ئاڕ تی بانک عمولەی سەر کارتەکانی لابرد