روسیا حەزی لە بەردەوامی شەڕەکەیە
ئێران حساب بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا ناکات و هێزە خەتەرەکەش دادەبەزن
964+
توانا نەقی
هەرچەند ئەمریکا و سەرۆکەکەی هەڕەشەیان کرد بێ ئەوان رابەر دیاری نەکەن، بەڵام ئێران بە قسەی نەکردن و دووەم کوڕی گەورەی خامنەیی هەڵبژێردرا بووبە رابەری باڵای ئێران.
لێکدانەوەکان وان کە موجتەبا خامنەیی لە باوکی خەتەر تر دەبێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل و دەستپێکەکەشی هەروا دەرچوو بە چەندین موشەکی بالیستی هێرشێ کردە سەر ناوجەرگەی ئیسرائیل.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی دەڵێت، هەرچەندە پۆتین پیرۆزبایی گەرمی لە موجتەباکرد، بەڵام روسیا دەیەوێت ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بن و بکەونە قوڕاوەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چین لە ئێستادا هاوکاری ئێران دەکات لە گواستنەوەی ئەو مادانەی کە دەکڕیت بە سووتەمەنی رەق و لە دروستکردنی موشەکدا بەکاردەهێنرێن.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە زۆر بە وردی باسی فرقەی 82ـی ئەمریکا دەکات و کە ئەو فرقەیە لە چەندین لیوا بە ناوی جیاواز پێکهاتوون و لە ئاسمانەوە دادەبارنە ئەو شوێنەی کە مەبەستیانە.