عێراقچی "تاوانی ترسناکمان رووبەڕوو بووەتەوە"
ئێران داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات هەوڵی كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بدرێت
964+
فەرهاد حەسەن
ئێران، داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە كرد رێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یەکگرتووە‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام كردووه، داوادەکات له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به تاوانه جه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كان له‌لایه‌ك و ده‌سته‌به‌ركردنی لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر له ئه‌مریكا و سه‌رۆكه‌كه‌ی له لایه‌كی دیكه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ناوچه و كۆمه‌ڵێك كه‌س كه تاوەکو ئێستا نه‌كراونه ته‌ئامانج، ئێستا به جددی له‌به‌رچاو ده‌گیرێن بۆ له‌ناوبردنی ته‌واو و كوشتن‌یان.
عێراقچی ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، “هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان، بیناكانی نیشته‌جێبون، ژێرخانه‌كان، هۆڵه‌كانی وه‌رزش و ناوه‌نده‌كانی فریاگوزاری ئێران، تا ئێستاش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه سه‌دان كه‌س كه‌س له هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان، له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
ده‌شڵێت، له كاتێكدا ئێران به‌رده‌وامه له به‌كارهێنانی مافی سروشتی خۆی بۆ به‌رگری ره‌وا، تاوانه ترسناكه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی كه له‌لایه‌ن ده‌ستدرێژكاران و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه ئه‌نجامدراون، بوه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له هه‌زار و 300 هاوڵاتی مه‌ده‌نی و له‌ناوبردنی نۆ هه‌زار و 669 ئامانجی مه‌ده‌نی، له‌وانه‌ش حه‌وت هه‌زار و 943 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، هه‌زار و 617 ناوه‌ندی بازرگانی و خزمه‌تگوزاری، 32 سه‌نته‌ری پزیشكی و ده‌رمانسازی، 65 قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی، 13 بینای سه‌ر به مانگی سوور، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ژێرخانی دابینكردنی وزه”.