كێڵگەی نەوتی رومێلە لە بەسڕە
عێراق
به تانک و زریپۆش كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه ده‌پارێزرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێزه‌كانی سوپای عێراق به شێوه‌یه‌كی فراوان و به تانک و زریپۆش له ده‌وروبه‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی قه‌زای زوبێر بڵاوه‌یان پێكراوه، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنانه له هه‌وڵی گێره‌شێوێنی و تێكده‌رانه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، سوپای عێراق به چه‌كی قورس و تانكه‌وه هه‌وڵی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و دامەزراوە گرنگەکانی نه‌وت ده‌ده‌ن له به‌سڕه، كه هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەكان له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن، هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌كانی به‌رگسیه و رومێله دامه‌زراون، به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانیش له ناوه‌ڕاستی قه‌زای زوبێر له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان نزیكن، بۆیه پێویستی به‌وه هه‌یه رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان توندوتۆڵ بكرێن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم رێوشوێنانه بەشێکن لە پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەکاری و دەستەبەرکردنی شوێنە ستراتیژییەکان لە پێشبینیکردنی هەر کاردانەوەیەک، کە کاریگەری لەسەر دۆخی ناوخۆیی هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتە ناوچەییەکان کە بە خێرایی پەرەدەسەنن.