ئەمپێری پێنج هەزار دینار
ئەمشەو مۆلیدەکانی هەولێر دەکەونەوە کار
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆ هاوکاری هاوڵاتیان ئەمشەو ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا مۆلیدەکان پێبکەنەوە هاوڵاتیش سەرپشکە لەوەی دەیەوێت یان نا.
خۆران خۆرانی سەرۆكی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەكانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان هاوکاری وەزارەتی کارەبا و هاوڵاتیانیش دەکەن و هەر هاوڵاتییەک کارەبای بوێت ئەمپێری پێنج هەزار دیناری بۆ حساب دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی