وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا:

ماكرۆن په‌یوه‌ندی به‌ نێچیرڤانی بارزانی و سودانییه‌وه‌ كرد

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی قسەی کردووە سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پشتیوانیکردنیان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان نەخزێته‌ ناو ململانێ و شه‌ڕی ناوچەکه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 2.3.2026 ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس باسی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و ڕایگەیاند، “ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی کۆمار قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، من خۆیشم دووجار لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەم (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق) قسەم کرد”.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتەکەی نایەوێت عێراق بکێشرێتە ناو ململانێی ناوچەکەوە، وتیشی، “پشتیوانی خۆمان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە لە هەوڵەکانیاندا بۆ ئەوەی عێراق نەکێشرێتە ناو هەر لایەکی ئەم گرژییانه‌وه‌”.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە، پاریس دەیەوێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و رایگەیاند، “ئامانجمانه‌ بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانی و هاودەنگییەکی پێویست بۆ عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری وڵاتەکەی”.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، سێ رۆژه‌ شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران سەریهەڵدا و چەند جارێک بارەگاکانی ژمارەیەک گرووپه‌ چەکدارەکانی عێراق بۆردومان کراون، هه‌روه‌ها ده‌یان درۆن و مووشه‌كیش ئاراسته‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان كراون، ترسی ئه‌وه‌ش هەیە عێراق بخزێته‌ ناو شەڕەکەوە.

نێچیرڤان بارزانی بۆ دروستبوونی متمانە داوای هەنگاوی د...

نێچیرڤان بارزانی بۆ دروستبوونی متمانە داوای هەنگاوی دیکە بۆ ئاشتی دەکات