دوو مووشه‌ک بوون
ته‌قینه‌وه‌كانی كۆیه بێ زیان بوون
964+
ده‌ریا ئه‌حمه‌د – کۆیە
ئه‌مشه‌و ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه له كۆیه، هاوڵاتیانی قه‌زاكه‌ی خسته مودی شه‌ڕ و دڵه‌ڕاوكێیه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشه هیچ شتێكی خراپ رووینه‌داوه و دانیشتووانی كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش “ئازادی و گرێ سپی” سه‌لامه‌تن.
په‌یامنێری 964 به‌دواداچوونی كرد و له‌گه‌ڵ قایمقامی كۆیه تاریق حه‌یده‌رییش قسه‌ی كردووه، هه‌روه‌ها زانیاری له دانیشتووانی هه‌ردوو كه‌مپی ئاواره‌كانیش وه‌رگرت، كه هه‌موو لایه‌ك سه‌لامه‌تن و ئه‌وه‌ی هه‌یه، ته‌قینه‌وه‌كان دوو مووشه‌ك بوون و له ئاسمانه‌وه ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا