"گومان دەکرێت درۆن کەوتبێتەخوار"

لە کۆیە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیسترا

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

لە کۆیە دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیسترا و گومان دەکرێت درۆن کەوتبێتەخوار.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە قەزای کۆیە بە 964ـی وت، “لە دەرووبەری کەمپی ئازادی، ئەو شوێنەی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا نیشتەجێن، دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆن بووە کەوتووەتەخوار، هیچ زیانێکی نەبووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هاینا سامرەند.. ئەو کچەی بووە ئایکۆنی بۆردومانەکەی کۆی...

هاینا سامرەند.. ئەو کچەی بووە ئایکۆنی بۆردومانەکەی کۆیە