ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆبووەوە
ژووری ئۆپهراسیۆن كۆبوونهوه
داواكرا چاودێریی زیاتری بازاڕی ههولێر بكرێت
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆبووەوە و داواكرا چاودێریی زیاتری بازاڕ بكرێ و بە دواداچوون بۆ دۆخی كۆگا و شوێنە گشتییەكان و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان بكرێت.
كۆبوونهوهكه ئهمڕۆ یهكشهممه 1.3.2026 ئهنجامدرا و ههموو لایهنه بهرپرسهكانی شار بهشداربوون.
به پێی راگهیاندراوی پارێزگا، پارێزگارى هەولێر ئومێد خۆشناو، وێڕای دەستخۆشى لە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، لە بەرامبەر هاوکارى و هەماهەنگییان لەگەڵ یەکتر لە پاراستنى ئاسایش و ئارامى هەولێرى پایتەخت و سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنى یاسا و نەهێڵانى دیاردە ناشارستانى و دزێوەکان و ئەو کارانەى، کە لە ماوەى رابردوودا ئەنجامیان داوە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی كرد.
هەروەها جەختی له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی و هەماهەنگى و هاوکارى نێوان قەیرانەكانی پارێزگا و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی كردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ بەرگریی شارستانی و دەزگاكانی تر بە پێویست زانی.
ههر له راگهیاندراوهكهدا هاتووه، “لیژنهكانی قایمقامیهت و چادێریی بازرگانی راسپارد بەردەوامبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران و بە دواداچوون بۆ دۆخی كۆگا و شوێنە گشتییەكان و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان و تەئکیدى لە گرتنەبەرى هەموو رێکارێکى پێویست لە یەکە کارگێڕی و ئیداری و هێزە ئەمنییەکان کردەوە، بۆ هاریکاریکردنى یەکتر و بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان و پتەوکردنى هەماهەنگی نێوانیان”.