هاوڵاتیان گلەییان کرد و 964 بەدواداچوونی کرد
حەوت بەنزینخانە لەسەر گرانکردنی غاز لە سلێمانی سزادران
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک گلەییان لە گرانبوونی غاز لە سلێمانی کرد، 964 گلەییەکەی گەیاندن و حەوت بەنزینخانە سزا دران.
عومەر عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “دوایئەوەی ڤیدیۆی گلەییکردنی چەند هاوڵاتییەک لەسەر گرانبوونی غاز لە پلاتفۆڕمەکانی ئێوەوە بڵاوبووەوە، بەدواداچوونمان کرد و پسوڵەی سەرپێچیمان بۆ حەوت بەنزینخانە کرد”.
“پێرێ لیترێک غاز بە 350 دینار بووە، دوێنێ بە 400 و ئەمڕۆ کردوویانە بە 475 دینار، هیچ پاساوێکیشیان بۆ ئەو کارەیان نەبووە، بۆیە سزامان دان”، عومەر عەبدوڵا وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو مانگێک 19 بریکاری غاز لەسەر گرانفرۆشی و سەرپێچی جۆراوجۆر سزا دەدەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری