دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل
“بە فارس و کورد و بەلووچ و گەلانی ئێران دەڵێم ئێستا کاتی گۆڕانکارییە”
964+
ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆ کەمێک لەمەربەر وتارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا ده‌ڵێت: ئێستا كاتی گۆڕانكارییه له ئێران.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی، ئیسرائیل و ئەمەریکا هێرشێکی هاوبەشیان دەستپێکردووە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی سەر ئیسرائیل.
وتیشی، ناهێڵین رژێمێکی تیرۆریستی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، پرۆسەکەمان رێگە بۆ خەڵکی ئێران خۆش دەکات خۆیان بگرنە دەست.
“”بە فارس و کورد و بەلووچ و گەلانی ئێران دەڵێم ئێستا کاتی گۆڕانکارییە” ئه‌مه‌ش قسه‌ی نه‌تانیاهۆیه.
ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر تاران و چه‌ند شارێكی دیكه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ئێران و شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان ده‌ستپێكردووه.