هێرشی موشەکیی بالیستیی ئێران دەستیپێکرد
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکووری ئیسرائیل لێدرا
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ هێرشە موشەکییە بالیستییەکانی ئێران، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری باکووری ئیسرائیل لێدرا و داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە کراوە بچنە ژوورە پارێزراوەکان (پەناگەکان).
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی سەرقاڵی بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی موشەکەکانن، سوپا دەڵێت: “لە ئێستادا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کار دەکات بۆ تێکشکاندنی هەڕەشەکان و لێدانیان لە هەر شوێنێک پێویست بێت بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان.”
لاى خۆیەوە سوپاى ئیسرائیل زانیارییە سەرەتاییەکانى هێرشەکەى ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە:
ئەمە وەڵامێکە بۆ «دەستدرێژییە دوژمنکارانە و تاوانکارییەکانی ئیسرائیل» دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لە کاتژمێرەکانە ڕابردوودا چەندین مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناو خاکی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هاوێژراون.
تا ئەم ساتە هیچ راپۆرتێکی فەرمی دەربارەی برینداربوون یان زیانی گیانی بڵاو نەکراوەتەوە.