" ئەمە سەردەمی زێڕینی ئەمریکایە"

ترەمپ: هێشتا هیچتان نەبینیوە

964+

ژووری هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “بە كاتی كوردستان” سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم کۆنگرێسدا وتاری هەبوو.

ترەمپ وتارێكی درێژی پێشكەش كرد، كە سەعاتێك و 40 خولەكی خایاند و تێیدا وتی، گەلی ئەمەریکا ئێستا لە هەموو کات گەورەتر و باشتر و دەوڵەمەندتر و بەهێزترە.

وتیشی، هێشتا هیچتان نەبینیوە، ئەمە سەردەمی زێڕینی ئەمریکایە، دیموکراتەکان ویستیان ئەمەریکا وێران بکەن، بەڵام رێمانلێگرتن.

“هیچ کات ناهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا 32 هەزار هاوڵاتی خۆی کوشتووە” ئەمەش بەشێكی قسەكانی ترەمپ بوو.

دانیشی بەوەدانا، کاردەکات بۆ ئەوەی شەڕی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت و وتیشی، لە 10 مانگی یەکەمی ویلایەتەکەم کۆتاییم بە هەشت جەنگ هێنا.

سەرۆكی ئەمریكا وتی، نابێ هیچ دەوڵەتێک گومان لە گەورەیی ئەمەریکا بکات، ئێمە بەهێزترین سوپامان هەیە لە جیهاندا، هیوادارین وامان لێنەکەن بەکاری بهێنین.

لەدواییشدا وتی، دەستگیرکردنی مادۆرۆ یەکێک بوو لە کارە زۆر گەورەکان.

ترەمپ: هەرگیز رێگەنادەم ئێران چەكی ئەتۆمیی هەبێت

ترەمپ: هەرگیز رێگەنادەم ئێران چەكی ئەتۆمیی هەبێت