هه‌ولێر

ژنه ‌ئەفسەرێک بۆ یەکەمجار دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف بۆ ئەوەی وەک سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت دەستبەکار بێت، له‌ لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی كرا.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكرده‌وه‌، “لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە رۆڵی ئافرەتان لە  سەرکردایەتیکردندا، عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف وەک یەکەم ئافرەت بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکار بوو”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د پێشوازی له‌و خانمه‌ كردووه‌ و پیرۆزبایی لێکردووه‌ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان هه‌لی كاری راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان هه‌لی كاری راگه‌یاند