قەزای کەلار - وێنە: 964
هەواڵێک بۆ گەرمیانییەکان
تەرزە و تاوەباران بۆ سنووری گەرمیان بەرێوەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەپێی لێکدانەوە و پێشبینیەکانی شارەزایی کەشناسی محەمەد کەلاری، پێشبینی وایە لە کاتەکانی بەرەبەیانی سبەی هەینی و پێش خۆرهەڵهاتن کەشێکی ناسەقامگیر لە باشوری خۆرهەڵاتی گەرمیان دروست ببێت.
کە پێک دێت لە هەورە تریشقەی زۆر توند و چالاک لەگەڵ تاوه بارانی بەخوڕ و تەرزە.
ئەو شارەزای کەشناسییە بە 964ی وت، کاریگەری ئەم تاوه بارانە لەسەر خانەقین و کەلار و قەزای رزگاری و ناحیەی قۆرەتوو و بناری بەمۆ بەشێکی پارێزگای هەڵەبجە چالاک دەبێت و ناوچەکانی تر لاوازن لەسنورەکە و نمە باران دەیان گرێتەوە.
کاریگەری ئەم تاوە بارانە تا کاتژمێر 9:00ی بەیانیە و پاشان کۆتایی پێدێت وە رێژەکەشی زیاترە لە 18 ملیم باران و هەندێ شوێن تا 23 ملئم باران دەبارێت، وە شارەکانی تر کەشوهەوا ئاساییە و هەندێ کات لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت و سبەی دەتوانن بڕۆنە دەرەوە و سەیرانێکی خۆش ئەنجام بدەن.