بنێشت 5 ساڵی پێویستە

لە قوتابخانەیەکی چەمچەماڵ ماوەی لەناوچوونی پاشماوەکان نمایشکراوە

964+

فەرهاد حەسەن

لە قوتابخانەیەکی قەزای چەمچەماڵ تابلۆیەکی لەدار دروستکراو داندراوە چەند نموونەیەکی ئەو پاشماوانەیان تێدا نمایش کردووە و بۆ هەریەک لەو مادانەش ماوە و کاتی لەناوچوونیان بۆ نووسراوە، قوتابخانەکە ئەمەی بۆ ئەوە دروستکردووە کە قوتابیانیان ئاشنا بکات بە مەترسییەکانی پاشماوەکان.

مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بەم هەوڵەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم قوتابخانەیەی زانی و لە نزیکەوە سەردانی کردن و لەلای تابلۆکە ئامانجی نمایشکردنی مادەکان رووندەکاتەوە.

بەپێی ئەو مادانەی لەناو تابلۆکە داندراون، شووشە زۆرتین ماوە دەمێنێتەوە تاوەکو لەناو دەچێت ئەویش چوار هەزار ساڵی پێدەچێت، یئنجا پلاستیک دێت کە ماوەی هەزار ساڵی پێویستە و بنێشتیش کە فڕێدەدرێت ماوەی پێنج ساڵی پێویستە تەوەکو لاناو دەچێت.

سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بە 964 ی وت، پێویستە لا هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەم جۆرە تابلۆیانە دابندرێن و باشتیشە هەمان ئەو تابلۆیە لا فەرمانگەکانی حکومەتیش هەبێت.

خواردنێکی عەرەبییە و لە گەرمیان بووەتە نەریتی شەوانی ز...

خواردنێکی عەرەبییە و لە گەرمیان بووەتە نەریتی شەوانی زستان

داوا دەکرێت سوپاسنامە ئاڕاستەی مامۆستا و قوتابیانی قو...

داوا دەکرێت سوپاسنامە ئاڕاستەی مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەی گوندی زەردەهاڵ بکرێت