لە بازگەیەکی حکومەتی عێراق ناڕازین
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی مەخمور بەردەوامە؛ رێگایان گرتووە
964+
ئەحمەد شەمزین – مەخمور
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی مەخمور بەردەوامە و رێگای سەرەکی نێوان هەولێر – مەخمور هێشتا نەکراوەتەوە.
ناڕەزایەتی ئەو هاوڵاتیانە دژی بازگەیەکی حكومەتی عێراقە کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، ئەوان دەڵێن، رێگەیان پێنادرێت، هیچ کاڵا و کەلوپەلێک بە بازگەکەدا تێبپەڕێت.
پێشتر محەمەد کەریم هاوڵاتییەکی مەخمور بە 964ی وتبوو، “کێشەکەمان لەگەڵ ئەو بازگەیە تازە نییە و بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە”.
ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی مەخمور هاتوونەتەسەر رێگای هەولێر – مەخمور، تایەیان سووتاندووە و رێگاکەیان بەتەواوەتی داخستووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری