شاخی گۆیژە _ وێنە: لە رێکخراوی CDO وەرگیراوە
سلێمانی
لەسەر سەرپێچییەکانی بناری گۆیژە دادگا بەدواداچوونی دەستپێکرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
دەستەی داکۆیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی دهڵێن، لەسەر سەرپێچییەکانی بناری گۆیژە، دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێکرد.
دەستەكه ئهمشهو دووشهممه 9.2.2026 له راگهیاندراوێكدا ئاشكرایان كرد، “بە مەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لە دژی سەرجەم ئەو پێشێلکارییانەی ساڵانێکە لە بناری گوێژە ئەنجام دەدرێن، کە پێچەوانەی هەردوو یاسای پاراستنی ژینگە و بەڕێوەبردنی ئاو و ماستەرپلانی سلێمانی و چەند فەرمان و بڕیارێکی بەرکارن، لە چواری ئهم مانگهوه نوێنەرانی دەستەی بەرگریکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لەدادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی سلێمانی ئامادەبوون بۆ وەرگرتنی وتەکانیان وەک هەواڵدەر ئەویش پاش ئەوەی نوێنەرانی دەستەی ناوبراو لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا یاداشتێکیان دابوو بە لیژنەی داوای مافی گشتی لە فەرمانگەی داواكاری گشتیی سلێمانی بۆ هەمان مەبەستی ئاماژەپێکراو”.
ههروهها هاتووه، “دواجار دادوەری لێکۆڵینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد کە گرنگترینیان ئەنجامدانی وردبینیکردنی سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەن کە خراونەتەڕوو و پەیوەندارن بە دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەوە، ههروهها بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا هەنگاوی تر لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر”.