لەبارەى بەستنى هێماى تاکسى

هاتوچۆى هەولێر هۆشدارى بە شۆفێرانى تاکسى دەدات

964+
وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕێنمایی نوێی بۆ شوفێرانی تەکسی دەرکرد و دەڵێت، تێبینیان کردووە بەشێک لە شوفێران هێمای تەکسی (تەبق) بەکارناهێنن یان لە شوێنی نەشیاو دایانناوە، بۆیە سێ مەرجیان بۆ یەکخستنەوەی ئەو هێمایە دەرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی هەولێر، بۆ یەکخستنەوەی هێمای رووناکی تەکسی، لەمەودوا دەبێت شوفێران پابەندی ئەم خاڵانە بن:
یەکەم: دەبێت هێمای تەکسی لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە بێت، بە دیاریکراوی لە ناوەڕاستی دەرگای شوفێر و دەرگای دواوەی شوفێر جێگیر بکرێت.
دووەم: دەبێت هێماکە گڵۆپی رووناککەرەوەی تێدابێت تاوەکو لە شەودا ببینرێت، مەرجیشە رەنگی گڵۆپەکە تەنیا “زەرد” بێت و هیچ ڕەنگێکی دیکە ڕێگەپێدراو نییە.
سێیەم: بەهیچ جۆرێک نابێت هێمای تەکسی لەسەر جامی دواوە، جامی پێشەوە، یان لەسەر سندوقی ئۆتۆمبێلەکە ببەسترێت.