تەمومژ زیاتر دەبێت

سبەی شەپۆلەکە بەهێز دەبێت؛ لێزمەباران و ئەگەری هەورەترۆشقە هەیە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووى لە ناوچەکە کردووە بەردەوام بێت، بەڵام بۆ سبەی دووشەممە بارانەکە بەهێزتر دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگاتە ئاستی لێزمەباران.

کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە:

ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە هەوری دەمێنێتەوە، نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت. کاریگەری بارانەکە بەراورد بە دوێنێ کەمێک لاوازترە، بەڵام تەمومژ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان دروست دەبێت و مەودای بینین بۆ کەمتر لە 2 کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە.

سبەی دووشەممە؛ بارانەکە زیاد دەکات

سبەی کاریگەری شەپۆلەکە قورس دەبێت و باران تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە. کەشناسی ئاماژە بە چەند خاڵێکی گرنگ دەکات:

لە سنووری ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، زاخۆ و سەنتەری پارێزگای دهۆک ئەگەری لێزمەباران هەیە.
لە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە بارانەکە بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەبێت.
ئەگەری هەورەترۆشقە هەیە و لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینى کەشناسی، سبەی زۆرترین رێژەی دابارین لە ناوچەکانی (ئاکرێ، مێرگەسوور، بجیل، سیدەکان و پیران) دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 40 ملم باران ببارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ (یەکشەممە):

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی (دووشەممە):

هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی

کەشناسى عێراق پێشبینى بارانبارین دەکات

کەشناسى عێراق پێشبینى بارانبارین دەکات