لە تانکییەکى قیر و ئیزوگامدا گیانیان لەدەستدا

تەرمى کرێکارەکان گەیشتنە پزیشکى دادى هەولێر

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر، تەرمى ئەو دوو کرێکارەى ئەمڕۆ شەممە لە کارگەیەکى قیر و ئیزوگامدا گیانیان لەدەستدا، گەیشتنە پزیشکى دادى هەولێر.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، لە کاتى کارکردن لەتانکییەکى دروستکردنى قیر و ئیزۆگام لەسەر رێگاى هەولێر- گوێر، دوو دەکەونە ناو تانکییەکە و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێى ئەو زانیاریانەى پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە دەستى کەوتووە، کرێکارەکان یەکێکیان لە دایکبووى ساڵى (2000)ـە و خەڵکى ئێرانە، ئەوەى تر لە دایکبووى (1996)ـى بەنگلادیش.

زانیارى پێشووتر لەبارەى هەواڵەکە:
وردەکاریی نوێ لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو کرێکارەکەی رێگای هەولێر – گوێر ئاشکرا بوو، بەوتەى شاخەوان سەعیدى وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، دەرکەوتووە بەکارهێنانی “کۆسەر” بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە”.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو کرێکار (یەکێکیان ئێرانی لەدایکبووی 2000 و ئەوی دیکەیان بەنگلادیشی لەدایکبووی 1996)، لەکاتی کارکردن لە تانکییەکی قیر و ئیزۆگامدا کەوتنە ناو تانکییەکەوە و گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکانی پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە:
لەکاتی کارکردندا ئامێری بڕینەوە “کۆسەر” بەکارهێنراوە، پریشکی کۆسەرەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاگر لەناو تانکییەکەدا.
بەهۆی ئاگرەکەوە تەرمی دوو کرێکارەکە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات چەند کرێکارێکی دیکەش لە دەرەوەی تانکییەکە بریندار بوون.
بەشی کیمیایی لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، رێژەی غاز لەناو تانکییەکەدا گەیشتووەتە 44 پلە، لەکاتێکدا لە دۆخی ئاساییدا دەبێت 8 پلە بێت، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە.
تیمەکان هۆشداری دەدەن کە هەر هەڵەیەک و پریشکێک لە پرۆسەی دەرهێنانی تەرمەکاندا رووبدات، رەنگە کارەساتی گەورەتری لێبکەوێتەوە، بۆیە بە وردی و بە جلوبەرگی تایبەتەوە سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تەرمى دوو کرێکارەکەى رێگاى گوێر بەهۆى ئاگرەوە زیانیان ...

تەرمى دوو کرێکارەکەى رێگاى گوێر بەهۆى ئاگرەوە زیانیان بەرکەوتووە