تیمێکی کارەبا
"لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاسایی دەبێتەوە"
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی کارەبا پچڕا
964+
شۆڕش قادری
لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی کارەبا پچڕاوە و وەزارەتی کارەباش دەڵێ، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئاسایی دەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو، بەشێوەکی کاتییش کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.