بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ:

هەنگاوی داهاتوو پابەندکردنی شۆفێرانە بە لێخوڕین لە نێوان هێڵەکانی سەرشەقام

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، کامێراکان لە دوو ساڵی رابردوو رۆڵی گەورەیان گێڕا لە کەمکردنەوەی مردن و بریندار بوون، هەنگاوی داهاتووش پابەندکردنی شۆفێرانە بە لێخوڕین لە نێوان هێڵەکانی سەر شەقام، نەک یاریکردن بەسەر هێڵەکان.

هێمن میرانی ئەمڕۆ هەینی پۆستێکی لە سۆشیال میدیا کردووە و ڤیدیۆیەکی لەگەڵ داناوە و نووسیویەتی، کامێراکان لە دوو ساڵی رابردوو رۆڵی گەورەیان گێڕا لە کەمکردنەوەی مردن و بریندار بوون و کەمکردنەوەی رووداو و زیانی دارایی گەورە بە هاوڵاتیان، هەروەها بە شاهێدی خەڵک، شوفێریکردن لەزەتی بۆ گەڕاوەتەوە.

هەروەها نووسیویەتی، هەنگاوی داهاتوو، پابەندکردنی شۆفێرانە بە لێخوڕین لە نێوان هێڵەکانی سەرشەقام نەک یاریکردن بەسەر هێڵەکان (وەکو ئەوەی لەم ڤیدیۆیە دیارە).

حکومەت پارەیەکی زۆر، کە هەر هی هاوڵاتی خۆیەتی، لە بۆیاغ و هێڵکاری شەقامەکان خەرج دەکات، هەندێ شۆفێر بە نەزانی بێت یان بێ ئاگایی، هەتا دەڕوات تایەیەکی لەسەر هێلە سپییەکانە، ئەمە تەمەنی بۆیاغەکە کورت دەکاتەوە و مافی شوفێری دیکەش لەسەر شەقام پێشێل دەکات، بۆیاغ و هێلکاری بۆ شۆفێری لە کاتی شەو، لە کاتی باران، لە کاتی تەم و ناڕوونیدا، هاوکارێکی گەورەی بینینە، بۆ نەیانپارێزین؟ ئەمەش قسەی هێمن میرانییە.

ئاشکراشی دەکات، لەمەولا سەرەتا هەڵمەتی گەورەی هۆشیاری دەستپێدەکرێت بۆ ئەوەی هەمووان زانیاریمان هەبێت لەسەر پێویستی لێخوڕین لە نێوان دوو هێڵدا و شۆفێرینەکردن بەسەر هێڵەکانی سەر شەقامەکان.

دواتر سزای دارایی هەر کەسێک دەدرێت کە پابەند نەبێت و شۆفێری لەسەر هێڵە سپییەکان بکات.

لە ئەمڕۆوە دوو جۆر سزای هاتوچۆ تا ساڵی نوێ هەژمار ناکرێ...

لە ئەمڕۆوە دوو جۆر سزای هاتوچۆ تا ساڵی نوێ هەژمار ناکرێن