پلەکانی گەرما دادەبەزن

لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات

964+

ژێوار خدر

لە درەنگانی ئەمشەو هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند بۆ ئەمڕۆ هەینی 6.2.2026 ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە درەنگانی شەودا نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات دەستپێدەکات، پلەکانی گەرماش وەک تۆمارەکانی دوێنێ بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام بۆ سبەینێ شەممە، شەپۆلەکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە رێژەی 2 تا 4 پلە نزمدەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی شەممە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت، بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت و ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە هەوری باراناوی دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

پیرمام: 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم له‌مشه‌وه‌وه‌ باران با...

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێم له‌مشه‌وه‌وه‌ باران بارین ده‌ستپێده‌كات