بارزانی و بارۆ کۆبوونەوە

فەڕەنسا؛ دەمانەوێ وەک عێراق لە سوریا مافی کورد پارێزراو بێ

964+

ئەحمەد مستەفا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا، بارزانی باسی رۆڵی ماکرۆنی کرد و بارۆ وتی، سوپاسی هەوڵەکانی جەنابتان دەکەم لەپێناو گەیشتن بە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە یاوەری پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یان برێم کونسولی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم پێشوازی لێ کرا.

ئەمشەوی پێنجشەممە راستەوخۆ وەزیر چووە لای، نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە.

دواتر هانە دەرەوە بۆ میدیاکان قسەیان کرد و نێچیرڤانی بارزانی وتی، رۆڵی گرنگی سەرۆک ماکرۆن بۆ ئاگربەست لە سوریا و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان دیمەشق و هەسەدە و پشتگیرییان لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکان بەرز دەنرخێنین، دوتر وتی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جەختمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق بە چاودێریی نێودەوڵەتی کردووەتەوە

هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سوپاسی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ گەیشتنی کورد و دیمەشق بە رێککەوتن و وتی، ئێمە دەمانەوە وەکو چۆن لە عێراق مافی کورد پارێزراوە، لە سووریاش پارێزراو بێت، هەروەک وتی، هێزەکانی فەرەنسا و پێشمەرگە پێکەوە دژی تیرۆر جەنگان و بەردەوام دەبین.

ماکرۆن پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات؛ فەڕەنس...

ماکرۆن پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات؛ فەڕەنسا ستایشی نێوەندگیرییەکانی هەولێر دەکات