لە رۆژئاوا دەنگی تەقە و ماڵوێرانییەکان بەرەو ئاوابوون دەچێت و بازاڕی زێڕیش شڵەقاوە
+964
ژووری هەواڵ
لە رۆژئاوای کوردستان دەنگی تەقەی شەڕ و ماڵوێرانییەکانی جەنگ خەریکە بەهۆی ئەو رێکەوتنەی لەنێوان هەسەدە و دیمەشق کراوە بەرەو کۆتایی دەچێت و قۆناغێکی نوێی ژیانکردن لەو بەشەی کوردستان دەستپێدەکات، خێزانە کوردەکان ئەوانەی کوڕەکانیان لەو شەڕانەدا گیانیان بەختکردووە هەروا بەئاسانی یاد و یادەوەری شەهیدەکانیان بەڕێناکەن بەڵکو لە دوای ناشتنیشیان مەراسیمی تایبەتیان بۆ بەڕێوەدەبەن.
یادی حەوت شەهیدی عامودا بەڕێوەچوو
ئەگەر خواستی کڕینی ئۆتۆمبێلت بەشێوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیاکان هەیە و دەخوازیت داشکاندنیشت بۆ کرابێت، بڕۆ ئەو پێشانگا گەورەیەی ئۆتۆمبێل کە لە هەولێر کراوەتەوە ودەتوانیت ئاخر مۆدێل ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەترت دەستبکەوێت.
بە بەشداری 160 کۆمپانیا گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێل کرایەوە
بازاڕی زێڕ خراپ شڵەژاوە و هەر رۆژە و لەسەر هەوایەکە، دوای بەرزبوونەوەکەی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ دیسانەوە سەربەرەوخوار بووە و تەنیا لە 24 کاتژمێردا هەر ئۆنسێکی زیڕ نزیکەی 160 دۆلاری لێبووەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمریکا و ئێران ئۆقرەی لە زێڕ بڕیوە
تادێت جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەناو شەقامەکانی هەولێری پایتەخت زیاتر دەبێ و جادەی سەرەکی کەرکوکیش یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە کاتی دەوامدا پاڵەپەستۆیەکی زۆری تێدا دروست دەبێت و بکەویە ناوی، بەئاسانی لێی دەرباز نابی.