"پێشمەرگە و کرێچیم"
جگەرەیەک کۆگایەکی کردە خۆڵەمێش
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە سەر رێگای هەولێر – گوێر کۆگایەک سووتا و خاوەنەکەشی دەڵێت، بەهۆی جگەرەوە سووتاوە و هیچی بۆ دەرنەچووە.
کۆگاکە کۆگای مێز و قەنەفەیە و شەوی رابردوو سووتاوە، فەرحان عەوێز خاوەنی کۆگاکە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بایی شەش دەفتەر و 80 وەرەقە مەوادم کڕیوە و لێرە دامنایە، شەوی رابردوو هەندێکم لێ بارکرد و گواستمەوە، بۆ خۆم جگەرەکێشم و کرێکارەکانیشم جگەرە دەکێشن”.
“گومانم لەکەس نییە، هۆکارەکەشی تەنیا بۆ جگەرەکیشانەکەمان دەگەڕێتەوە، چونکە شەوی رابردوو بەدەستی خۆم قەپاتم کردووە”، فەرحان عەوێز وای وت.
ئەو دەڵێت، پێشمەرگەیە و لە خانووی کرێدا دەژی، زۆربەی مەواد و کەلوپەلەکانیشی بە قەرز کڕیوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری