رەزامەندی وەرگیراوە
تەندروستی چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن ئامێرێکی CT – scan
964+
فەرهاد حەسەن
تەندروستی چەمچەماڵ بلاویکردەوە بڕیارێکیان بەدەست گەیشتووە بۆ کڕینی ئامێرێکی CT – scan بۆ سنووەری قەزاکەیان.
بەثێی راگەیەندراوێک دوایی چەندجار داواکاری و هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ و بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنورەکە و بە خەرجکردنی بڕی یەک ملیار و 250 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ کڕینی ئەم ئامێرە، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
دەشڵێت، کڕینی ئەم ئامێرە گرنگ و پێویستە بۆ شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری.