سبەی شەو بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کەشەکەش ساردتر دەبێت
سبەی شەو بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە و ئاسمان هەوراوی دەبێت، بەڵام لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات و رۆژی شەممە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.2.2026 ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمتر دەبێتەوە.
سبەی هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و دواتر و لە درەنگانی شەودا شەپۆلێکی دیکەی نمەباران لەگەڵ بەفرێکی کەم روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات و پاشان رۆژی شەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی