بەفر و نمەباران لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە و شەپۆلەکەش تا بەرەبەیان لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بۆ ئەمشەو تا کاتەکانی بەیانی نمەبارانی کەم لەگەڵ بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیاندا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بەتایبەتی لە ناوچە بەرزەکان.

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی بەشێک لەناوچەکانی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ تا 9ـی ئێوارەی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

سلێمانی: 41.4 ملم

پیرمام: 2.4 ملم

ئاکرێ: 5.4 ملم

ئامێدی: 2.4 ملم

بامەرنێ: 5.2 ملم

بارزان: 2.6 ملم

بازیان: 1.2 ملم

دەربەندیخان: 0.2 ملم

حاجی ئۆمەران: 2.2 ملم

هەڵەبجە: 0.2 ملم

مانگێش: 0.2 ملم

مەیدان: 0.4 ملم

سۆران: 8.4 ملم

تەرزە و  بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە؛ سەیارەکانتان داپۆشن

تەرزە و بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە؛ سەیارەکانتان داپۆشن