فەرماندەیەکی باڵای (هەسەدە):

“رێککەوتنەکەمان دانپێدانانی بوونی سیاسی و ئیداریی کورد مسۆگەر دەکات”

964+

فەرهاد حەسەن

ئەندامی باڵای (هەسەدە) دەڵێت ململانێی ئەم دواییە لەگەڵ حکومەتی سوریا شەڕێکی چەقبەستوو نەبووە، بەڵکو “بەرخۆدانێکە بەرامبەر بە پلانێکی تەواو بۆ لەناوبردنی بوونی کورد”، پێشیوایە ئەو رێککەوتنە بۆ یەکەمجار دانپێدانانی بوونی سیاسی و ئیداریی کورد لە سووریا مسۆگەر دەکات.

سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نومێدیا24 (کە نزیکە لە خۆیان) دەڵێت “رێکەوتنەکەی ئەم دواییە کۆتایی هەموو شتەکان نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێیە، پەیامێکی روون و ئاشکراشە بۆ گەلانی سوریا و کارەئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان.

حەمۆ، ئاماژە بەوە دەکات، لایەنی کوردی لە رۆژئاوا نزیکەی 14 ساڵە خەریکی شەڕێکی بێوچان و توندە، ئەو شەڕەی مانگی رابردوو سەریهەڵدا، شەڕێکی چەقبەستوو نەبوو، بەڵکو خەباتێکی بوونگەرایی بوو لە دژی عەقڵیەتێک کە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی فراوان لە لەناوچوون دامەزراوە.

دەشڵێت “رێکەوتنێکی گەورە لەنێوان زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان دژ بە بوون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەبوو، پلانەکە ئەوە بوو کە بەم هێرشانەی ئەم دواییە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئێمە (هەسەدە) بە تەواوی نەهێڵین، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا هەم هێزە هێرشبەرەکان و هەم لایەنگرانیان درکیان بەوە کرد کە ئەم شەڕە لێکەوتەی زۆر جددی بۆ هەموو سوریا دەبێت، ئەوەش روویدا بەتایبەتیش لە شەڕ و بەرخۆدانەکەی شێخ مەقسوود و بەنداوی تشرین و حەسەکە”.

باس لەوە دەکات، بۆ بەرامبەرەکانمان روون بووەوە کە چوونە ناو ناوچە کوردنشینەکان ئاسان نابێت و چەکدارانی (هەسەدە) تا کۆتایی بەرەنگاریان دەبنەوە، ئەوەش بیندرا کە هێزەکانمان توانیان حیساباتی هێزە هێرشبەرەکانی بگۆڕن.

حەمۆ رێکەوتنەکەی ئەم دواییە و جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکەوتنەکە وەکو سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبینێت، چونکە دەڵێت “پەسەندکردنی پارێزگایەک بەناوی ناوچە کوردییەکان، پێگەی سیاسیی گەلەکەمان ئاشکرا دەکات و بەسەر زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکانیشیدا دەسەپێنێت”.

رێککەوتنى دیمەشق و هەسەدە لە رۆژئاوا تەنیا بۆ پیشاندان...

رێککەوتنى دیمەشق و هەسەدە لە رۆژئاوا تەنیا بۆ پیشاندانى حاکمییەتى دەوڵەتە

راگەیاندنی هەسەدە مەرج و رێنماییەکانی هاتنی هێزەکانی ...

راگەیاندنی هەسەدە مەرج و رێنماییەکانی هاتنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات